ليژنەی دارايی: مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق 80 مليۆن دينار نييە

0
150

SNN

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق روونکردوەیەکی بڵاوکردەوە  و رايگەياند: “رەتيدەکەينەوە مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق 80 ملينۆ دينار بێت”.

لە روونکردنەوەکەی ليژنەی دارايدا هاتووە: “ھەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 80 ملیۆن دینار دەبێت”.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە ئەو ژمارەیە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن “ئێمە وەکو لیژنەی دارایی ئەو ھەواڵانە رەتدەکەینەوە و لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەرنەکراون، ھیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە”.

لەبارەی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە “کۆی گشتی مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکە لە مانگێکدا 20 ملیۆن دینارە “.

لیژنەی دارایی داواشيکردووە لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە “زیاتر ورد بن لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵانە و دڵنیابن لە سەرچاوەی سەرەکی لە پێدانی ھەواڵ وزانیاری بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان”.

دوێنێ لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەياندن هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە “کە مووچەی سێ سەرۆکايەتييەکەی عێراق لەسەرو 80 مليۆن دينارەوەيە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this