عێراق و فەڕەنسا گرێبەستی دروستکردنی مانگی دەستکرد واژوو دەکەن

0
211

SNN

لەسەر پێشنیازی حکومەتی میسر، وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت “رێککەوتن کراوە کە یەکەم مانگی دەستکردی عێراقی دەست بە بنیاتنانی بکرێت”.

رەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عێراق دەڵێت: “لەگەڵ کۆمپانیای ئێربەس-ی فەڕەنسی گرێبەست کراوە بەمەبەستی دروستکردنی مانگە دەستکردەکە بۆ عێراق”.

روونیشیکردەوە ئەم مانگە دەستکردە بۆ عێراق زۆر بەسوود دەبێت بەجۆرێک گەر ژمارەی کەناڵە ئاسمانییە عێراقییەکان گەیشتە 150 کەناڵ، جگە لەوەش فریکوێنسی دەبێت و خزمەتگوزاریی پێشکەوتووی تەکنەلۆژی بۆ عێراق دێتە ئاراوە”.

وتیشی: “ساڵی پار کە میسر مانگی دەستکردی خۆی هەڵدایە بۆشایی ئاسمان، هەنگاوێکی گەورەی نا و ئێمەش دەمانەوێ سوود لە تواناکانیان وەربگرین و لەگەڵ کۆمپانیای عەرەبسات قسەمان کردووە کە دەبینە خاوەنی مانگی دەستکردی خۆمان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this