کەسێک لە عێراق تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێت

0
592
ئەنفلۆنزای باڵندە

حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنه‌ری پێمانی راگه‌یاندووه‌، له‌ یه‌كێك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ له‌ ناوچه‌ی (ئاسكی كه‌ڵه‌ك) له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌سێك تووشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده‌ له‌ جۆری (H5N8) بووه‌”.

 

وتیشی “دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پلانه‌ جێبه‌جێ كرا، كه‌ به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 32ی ساڵی 2013 له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ ره‌وایه‌تی به‌ له‌ناوبردنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌دات، ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو كێڵگه‌كه‌ له‌ناوبران و سووتێنران و ژێر خاك كران، هاتوچۆش بۆ كێڵگه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا‌”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌و كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌ی تووشبووه‌كه‌ی لێ تۆماركراوه‌، ده‌كه‌وێته‌ شوێنێكی دووره‌په‌رێز و هیچ كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری نییه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار و ئه‌ندامێتی فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنه‌ری، ته‌ندروستی و ژنگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگا پێكهاتووه‌، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی كێڵگه‌كه‌ش له‌ناوبران”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this