ئەمریکا: ئێران دەیەوێت پێگەی لە ئەفغانستان بەهێزبکات

0
125

SNN

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند: “ئێران لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەیدایە لە ئەفغانستان بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەئامانجبگرێت”.

کێنس مەکەنزی دەڵێت: “ئەوەی جێگەی نیگەرانی منە بێتوانایی سوپای ئەفغانستان و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی خاکەکەی و پاراستنی سەقامگیری ئەفغانستان ئەوەش لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە”.

مەکەنزی نیگەرانی نیشاندا لەوەی چی روودەدات ئەگەر ئەمریکا پشتیوانییە سەربازییەکانی بۆ هێزەکانی ئەفغانستان رابگرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستانن و لە سەرەتای مانگی داهاتووشەوە دوا قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەستپێدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this