گۆڕستانێکی چوار قات بۆ قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران دروستدەکرێت

0
163

SNN
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە گۆڕستانی ناوەندیی (بەهەشتی زەهرا) هەستاوە بە بنیاتنانی گۆڕستانێکی گەورەی 4 نهۆمیی بۆناشتنی قوربانیانی کۆرۆنا کە دەکەوێتە ناو شاری تارانەوە.

ئەو میدیایانە وێنەی گۆيستانەکەیان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هێشتا لایەنی رەسمی بەشێوەیەکی فەرنیی قسەیان لەو بارەیەوە نەکردووە.

بەڕێوەبەری ئیدارەی گۆڕستانەکە بە ئاژانسی ئێلنای وتووە “تەنیا دوێنی پێشوازیمان لە 350 تەرم کردووە ککە 155یان بەهۆی کۆرۆناوە مردوون، لە ماوەی 50 ساڵی رابردووشدا ئەوە یەکەمجارە ئەو ژمارە زۆرەی مردوو لە رۆژێکدا تۆمار دەکرێت”.

تائێستا زیاتر لە 68 هەزار و 400 کەس لە کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this