وتەبێژی هاوپەيمانان: لەم مانگەدا 29 ئۆپراسيۆن دژی داعش ئەنجامدراوە

0
294

SNN

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند: ” لەم مانگەدا تا ئێستا 29 ئۆپراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە کە رێگریکردووە لە ئەنجامدانی 36 کردەوەی تیرۆرستی”.

واین مارتۆ وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شەڕی دژی داعش لە  تویتەری خۆی بڵاویکردوەتەوە: “تا ئێستا لە مانگی نیسان، هاوکارەکانمان لە عێراق و سوریا، 29 ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە کە رێگریکردووە لە ئەنجامدانی 36 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە”

وته‌بێژی هاوپه‌یمانان دەشڵێت: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەم هاوکارمانبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش ئاگادارمان بکەنەوە لە بوونی داعش لە ناوچەکانتان”.

هەرچەندە لە ساڵی 2017 کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان راگەیەندرا، بەڵام بەپێی راپۆرتە رحژنامەنوانييەکان تا ئێستا لەچەند ناوچەیەکی عێراق، سوریا، ناوچەکانی باشوری یەمەن، لیبیا، سینا، سۆماڵ، باکوری رۆژهەڵاتی نایجیریا و پاکستان و بونیان هەیە و بەشێوەی گروپی دەستوەشێن چالاکی تیرۆرستی دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this