داعش پۆلیسێكى ته‌مه‌ن 43 ساڵى كوشت له‌ كه‌ركوك

0
877
ئەرکان محەمەد زەینەڵ، قوربانى | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى داعش بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ ناحیه‌كانى كه‌ركوك پۆلیسێك كوژرا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌  پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “ئه‌مڕۆ چەکدارانی داعش بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر بازگەیه‌كى ناحیەی یایچی و له‌ ئه‌نجامدا کارمەندێکی پۆلیس كوژراوه‌ به‌ناوى (ئەرکان محەمەد زەینەڵ) كه‌ تەمەنى 43 ساڵە و فیشەکێک بەر سینگی کەوتووە”.

كوژرانى ئه‌و پۆلیسه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ داعش له‌ به‌شێكى زۆر له‌ ناوچه‌كانى عێراق چالاكبووه‌ته‌وه‌، رۆژانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیيه‌كان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كان پرۆسه‌ى سووتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران-یان ده‌ستپێكردووه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانكه‌ركوك
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this