ئەمڕۆ بەفەرمی خولی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە

0
963
خولی ئەڵمانیا

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە  16/5/2020 یارییەکانی خولوی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش پاش وەستانی خولەکە بۆ ماوەی 2 مانگ، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 

خولەکە بە ئەنجامدانی 6 یاری لە رکابەرییەکانی هەفتەی 26 دەستپێدەکاتەوە و یەکەم خولە لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا رکابەرییەکانی دەستپێبکاتەوە، دیارترین یاریش بروسیا دۆرتمۆند  بەرامبەر بە شاڵکە یاری دەکات و یاریەکە لە 4:30 خولەک دەبێت بە کاتی هەرێمی کوروستان.

 

یارییەکان بە بێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوە دەچێت،کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری بە کۆمێنتاری عەرەبی یارییەکان دەگوازێتەوە و لە هەرێمی کوردستان بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لەم کەناڵ بینەری یارییەکان دەبن و چەند کەناڵێکی ئەوروپیش یارییەکان دەگوازێتەوە.

 

هەموو یانەیەک لە خولەکە 25 یاری ئەنجامداوە، بێجگە لە یانەکانی ڤێردەبرێمەن و ئینتراخت فرانکفۆرت کە یارییەک کەمتریان ئەنجامداوە و  تێیدا یانەی بایرن میونخ 55 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، هەرچی بروسیا دۆرتمۆندە 51 خاڵی هەیەو لە پلەی دووەم دێت.

یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە: 16/5/2020

 

ئۆگسبۆرگ- وڵفسبۆرگ 4:30

بروسیا دۆرتمۆند- شاڵکە4:30

فۆرتۆنا دۆرسلدۆرف-پادرپۆرن4:30

هۆفنهایم- هێرتابەرلین4:30

لایپزیگ- فرایبۆرگ4:30

ئینتراخت فرانکفۆرت- بروسیا مونشن گلادباخ7:30

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this