تورکیا: سەربازێکمان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە

0
1234

SNN

تورکیا دەڵێت لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێیدا دژ بە پەکەکە لە هەرێمی کوردستان سەربازێکیان کوژراوە، میدیاکانی نزیک پەکەکەش دەڵێن “هەشت سەرباز بوون کە کوژراون”.

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە ئەو سەربازە تورکیە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ناوچەی مەتینا کوژراوە، بەڵام شوێنی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەکەی ئاشکرانەکردووە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە دەڵێن: “لە مەتینا شەڕ لە نێوان هەپەگە و یەژاستار لەلایەک و سەربازانی تورکیا لەلایەکی دیکە روویداوە و هەشت سەرباز کوژراون و 12ی دیکەش برینداربوون”.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی پەکەکەش، وەزارەتی بەرگری تورکیا باس لە کوژرانی 31 گەریلا دەکات، تا ئێستا ئەوە لەلایەن پەکەکەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this