عێراق 29 هەمین کڕیاری چەکە لە جیهاندا

0
548

SNN

بەگوێرەی توێژینەوەیەک عێراق لەسەر ئاستی جیهان 29هەمین وڵاتی کڕیاری چەکە و بە بڕی حەوت ملیار دۆلار چەکی کڕیووە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای توێژینەوەی ستۆكۆڵم، عێراق لەسەر ئاستی جیهان لەپلەی 29 هەمینی وڵاتانی كڕیاری چەكە، لەسەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی عەرەبی لە پلەی شەشەمدایە و ساڵی 2020 بەبڕی 7 ملیار دۆلار چەكی كڕیووە.

لە ریزبەندییەکەدا ⁧‫سعوديە پلەی یەكەمی ناوچەكە و پلەی پێنجەمی جیهانی وەرگرتووە کە بە بڕی  57.5 مليار دولار چەکی کڕیووە، لەدوای ئەویش ئیسرائیلە کە لە پلەی دووەمی ناوچەكە و پلەی چواردەیەمی جیهانە 21.7 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە.

‏ توركيا پلەی سێهەمی ناوچەكە و 16 یەمی جیهانە بە بەهای 17.7 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە، ئێران پلەی چوارەمی ناوچەكە و پلەی 18یەمی جیهانە بە بەهای 15.8 ملیار دۆلار چەکی کڕیووە، لەدوای ئەویش جەزائیر و عێراق دێت بە پێی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە زۆرترین چەکیان کڕیووە.

ئەمە لەکاتێکدایە عێراق لە قۆناغی دروستكردن و بنیاتنانەوەی سوپادایە و زۆرینەی چەكەكانی ئەمەریكی بوون و ئیدارەی ترەمپ وەك هاوكاری بە عێراقی بەخشیووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this