پارتی گۆڕانکاریی بە ژمارەیەک بەرپرسی گەورە دەکات لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا

0
1129

SNN

بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ئاژانسی مەعلومەی عێراقی کردووە و ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەرپرسی نزیک لەخۆی لە هێزەکانی 80 و وەزارەتی پێشمەرگە داناوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، مەسرور بارزانی هەموو ئەو بەرپرسانەی دوور خستوونەتەوە کە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە نزیکبوون.

گۆڕانکارییەکان تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 80ی نەگرتووەتەوە، بەڵکو لابردنی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنیش لەچوارچێوەی پرۆسەکەدان.

بەوتەی سەرچاوەکە، گۆڕانکارییەکان زئاتر لە 37 بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی گرتووەتەوە کە زۆرینەیان لە هێزەکانی 80 ئەرک دەبینن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this