تورکیا هەڵوێست دژ بە ئەمریکا دەنوێنێت

0
372

SNN

لە کاردانەوەی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە، تورکیا رێککەوتنێکی بەرگری لەگەڵ ئەمریکا پەکدەخات.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ رایگەیاندووە: تورکیا بەمنزیکانە رێککەوتنێکی تایبەت بە هەماهەنگی بەرگری و ئابووری لەنێوان تورکیا و ئەمریکا پەکدەخات کە ساڵی 1980 واژوویان لەسەر کردووە.

لەدوای پەکخستنی ئەو رێککەوتنە تورکیا چیتر زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ ناکات، مەشق و راهێنانی هاوبەش و بەکارهێنانی بنکەی سەربازی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە هەر دەچێتە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەوە.

بەرپرسێکی سەربازی تورکی کە قسەی بۆ ئاژانسە ئەمریکیەکە کردووە باسی لەوەکردووە پێدەچێت تورکیا درێژە بە ‌هەڵوێستەکانی بدات تا ئاستی دەستپێکردنەنوەی ئۆپراسیۆن دژ بە هێزەکانی یەپەگەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا و زیاتر پشتیوانیکردنی ئازەربایجان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this