ليژنەی بايۆمەتری: ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە بێئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە‌

0
667
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN

ليژنەی باڵای بايۆمەتری لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: “قسەکانی ئەو پەرلەمانتاری پارتی رەتدەکەينەوە کە باس لەوە دەکات، سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە‌ مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن”.

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لەلیژنەى باڵاى بایۆمەترییەوە بۆ ڕاى گشتی

لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستاندا،   4/27پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە‌ قسە‌كانیدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەرێز سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە‌ مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.

وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنە‌ش لە‌بارە‌یە‌وە‌ ئە‌وە‌ بوو كە‌ مووچە‌ی 16 هەزار و 505  كە‌س كە‌ فرە‌ مووچە‌ی نایاساییان ھە‌بوو راگیراوە

لە‌ھە‌مانكاتدا، ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە‌ موچە‌ی زیاتر لە 36 هەزار‌ مووچە‌خۆری تر و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت‌. بۆیە‌ دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە‌، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کەپرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە‌ دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this