کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینی کۆرۆنا لە شێوەی قەترەی دەم بەرهەمدەهێنێت

0
681

SNN

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا “فایزەر” رایگەیاند: کە دواجار تاقیکردنەوەمان لەسەر ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی دەروات و ئەمجارەیان ڤاکسینەکە لە ڕێگەی دەمەوە دەدرێتە هاووڵاتیان و دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسەکە.

ئەلبێرت برولا ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەو بروایەدایە کۆمپانیاکەیان بتوانێت لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەو جۆرە ڤاکسینە لە ڕێگەی دەمەوە لە ئەمریکا فەراهەم بکات، برولا ئەوەی بۆ کەناڵی CNBC روونکردەوە، تاقیکردنەوەکانمان تەواو سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و ئێستا چاوەروانی بڕیاری کۆتایی رێکخراوی تەندروستی جیهانین تا بڕیاری خۆی لەسەر ڤاکسینە نوێکە بدات، کە لەو بڕوایەداین لە کۆتایی ئەمساڵ لە ئەمریکا فەراهەم بکرێت بۆ هاووڵاتیان.

گرنگی ئەم ڤاکسینەی ڤایزەر لەوەدایە کە یاسای بەکارهێنانی ڤاکسین دەگۆرێت، چونکە لە رێگەی دەمەوە بۆ هاوولاتیان بەکاردێت ئەمەش وا دەکات مەترسییەکانی کەمتر بێتەوە، وەک لە رێگەی دەمارییەوە، هەروەها پێویست بەوە ناکات هاووڵاتیان بڕۆنە بنکە تەندروستییەکان تا ڤاکسین لە خۆیان بدەن بەڵکو لە رێگەی تیمی گەڕۆکەوە دەتوانرێت هاووڵاتیان بکوترێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this