بۆچی سوریا سیستەمی ئێس 300 دژی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەکارناهێنێت؟

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی روونیدەکاتەوە بۆچی سوریا سیستەمی موشەکی S300 دژی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەکارناهێنێت، ئەگەرچی ئیسرائیل سەدان هێرشی کردووەتەسەر پێگەکانی ئێران و بزوتنەوەی حزبوڵای هاوپەیمانی دیمەشق.
رۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی روونیکردووەتەوە، بەپێی ڕێكەوتنێکی پێشتری ئیسرائیل و روسیا، بەومەرجە ئیسرائیل ڕازی بووە كە ئەوسیستەمە ڕادەستی سوریا بكرێت كە دژی ئیسرائیل بەكار نەهینرێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی نوسیووە، روسیا چاوپۆشی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دژ بە هێز و چەکدارانی ئێران دەکات، چونکە ئیسرائیلیش هاوشێوەی روسیا خوازیارە هێزەکانی ئێران و حەشدی شەعبی و حزبوڵا سوریا جێبهێڵن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارێکی دیکەی بەکارنەهێنانی ئەو سیستەمی بەرگریە دژ بە فڕۆکەکانی ئیسرائیک بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، بە شێوەی كرداری S300 تائێستا لە ژێر دەستی روسیادایە نەك سوپای سوریا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری سێهەم ئەوەیە، هێرشەكانی ئیسرائیل بە فڕۆكەی F35 ئەنجامدەدرێن، كە S300 توانای ئاشكراكردنی نیە.
رۆژنامە ئیسرائیلییەکە باسی لەوەشکردووە، ئێران حکومەتێکی پشوودرێژی هەیە، بەڵام دەستبەرداری پلانەکانی بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل نەبووە و پابەندە بە پلانە ستراتیجییەکانیشەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە سێ خاڵدا؛ پاشکردنی توانای ئابووری ئێران و بەهێزکردنی هەژموونی وڵاتەکە لە ناوچەکەدا، هەروەها بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کچە رۆژنامەنووسێک ترەمپ تووڕە دەکات
2020-05-11 -
ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گۆڵبارانی گرانادای کرد
2021-01-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17