جوتیار عادل: چوارشەممەی داهاتوو بودجە پەسەند دەکرێت

0
497

SNN

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رايگەياند: ” هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزەران بودجە پەسەند دەکات و رەوانەی پەرلەمانی دەکات”.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رایگەیاند: “لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزيراندا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت گفتوگۆ لەبارەی پرسی بودجەوە کرا”.

وتيشی ” لە کۆبونەوەکەدا وەزيری دارايی کۆمەڵێک ژمارە و چارەسەر و سيناريۆی بۆ بودجە باسکرد، هەروەها وەزيری پلاندانان کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنانی خستەڕوو”.

باسی لەوەشکرد: “لە کۆبوونەوەکەدا بڕياردراوە گفتووگۆکان لەبارەی بودجەوە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوامبن، هەفتەی داهاتوو رۆژی چوارشەممە بودجە پەسەند بکرێت و رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکات و دەنگی لەسەر بدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this