لەسەر پڕۆژەی کەلار- سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

0
534

SNN

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم راگەیەنراوێکی لەسەر وەستانی پڕۆژی رێگای کەلار- سلێمانی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “بەمنزیکانە تەرخانکراوی ساڵانە بۆ پڕۆژەکە دەستنیشان دەکرێت”.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: “پڕۆژەی رێگای (کەلار-سلێمانی) کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت، لە رۆژی 19/12/2017 و لەسەردەمی کابینەی پێشوی حکومەت دەستکراوە بەکارکردن تیایدا”.

راشيگەياند: “هەرچەندە لەکابینەی پێشودا تەنها یەک پێشینەی بۆ تەرخانکرا کە بڕەکەی تەنها شەش ملیار و 934 ملیۆن و 260 هەزار دینار بوو، بەڵام لەماوەی تەنها ساڵ و نیوێکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بەهۆی بەهەند وەرگرتن و گرنگیپێدانی پڕۆژەکە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بڕی 55 ملیار و 419 ملیۆن و 842 هەزار دینار بۆ بەڵێندەر خەرجکراوە و رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە %50”.

دەشڵێت “دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەنوسراوی فەرمی داوای زیاتر لە (70)ملیار دیناری دیکەی کردووە بۆ بەڵێندەر و تەواوکردنی پڕۆژەکە، هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە دڵنیایی داوەتە بەڵێندەر کە بەمنزیکانە تەرخانکراوی ساڵانە بۆ پڕۆژەکە دەستنیشان دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this