“داوا لە هیندستان دەکەین بگەرێنەوە بۆ لای خودا تا ئەو بەڵایەیان لەسەر لابەرێت”

0
647

SNN

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەر لە عێراقدا لە پەیامێکی توتەریدا دەڵێت: وڵاتی هیندستان بەڵایەکی خوایان بەسەردا باریوە، جارێ ئەو پەتایەی هیندستان جیهانی داگیر نەکردووە.

سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات: هەموان دەزانین کە ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا سەرەتا لە چینەوە دەستی پێکردوو پاشان وڵاتانی ئیسلامی گرتەوە تا گەیشتە لای جولەکەکان و پاشان مەسیحییەکان، لەکاتی ئێستادا ئەم بەڵا نوێیەی هیندستان لە هیندۆس و بوزییەکانی داوە، داوا لە پەروەردگاریش دەکەم ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە هەر شوێنێک بدات باش ببنەوە کە هەر بیروبۆچوون و ئاینێکیان هەیە.

سەرۆکی رەوتی سەدر دەشڵێت، داواکارین کە بگەرێنەوە بۆ لای خوای تاک و تەنیا تا ئەو بەڵایەی کە رووتێکردوون لەسەر ئەوان و ئێمەشی هەڵبگرێت، هەموانیش لە نازاو پاڕانەوەکان لەیاد ناکەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this