بەرهەم ساڵح لەگەڵ مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەدان

0
597

SNN

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بە جیا کۆدەبێتەوە و بڕیاریشە دواتر لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

یەکەم دیداری د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00  لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەبێت، کۆبوونەوەی دووەمیشی لە کاتژمێر 12:00 لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەپێی زانيارييەکان، دیداری فەرمی بەرهەم ساڵی لەگەڵ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، دواتریش بڕیارە سەردانی زۆربەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکات و لەگەڵ کەسی یەکەمی ئەو لایەنە سیاسییانە کۆببێتەوە”.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this