حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە بەنیاز بێت غاز لە سوریا بکڕێت

0
356
كێڵگه‌یه‌كى غازى سروشتى له‌ عێراق | AP Photo/Nabil al-Jurani

SNN

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندووە “گفتوگۆ و را گۆڕینەوە هەیە لەنێوان بەغدا و دیمەشقدا لەبارەی هەناردەی غازەوە، بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک نییە”.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی روسیالیەوم-ی وتووە “ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق و هاوتا سورییەکەی، بەسام توعمە کۆبوونەتەوە و باسی پێویستیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و سوریا کراوە”.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە دید و بۆچوون هەیە لەنێوان هەردوولا بۆ هاوکاری لە بواری غاز و سەرچاوەی سروشتیدا و ئەوەی دەوترێت کە گوایە رێککەوتن کراوە، دوورە لە راستییەوە و تەنها قسە کراوە لەسەر ئەو بابەتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this