وەزارەتی دارایی لەبارەی پرسی دوو مووچەیی روونکردنەوە دەدات

0
946

SNN

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت کە “دوو مووچەییەکان راگیراون و لە گەنجینەکان بە ئەمانەت هەڵگیراون تا ئەو کاتەی پرسی یاسایی بوون یان نایاسایی بوونیان یەکلادەبێتەوە”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به‌ بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانه‌ت له‌ گه‌نجینه‌كان دانراون. تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م‌ رێكارانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیار له‌ یاساییبوون و یاسایینه‌بوونیان ده‌درێت و موچه‌ یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:

1-  پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.

2- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیراو لەلایەن فەرمانگەکەی.

3-  ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ راگیراوه‌كان له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ راستەوخۆ لە لایەن گەنجینەکانەوه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه‌‌ بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له‌ جێ به‌جێ كردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌ گه‌نجینه‌كان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this