ڤيديۆ..لە بۆنەيەکی ئاينيدا لە ئيسرائيل 44 کەس گيانيانلەدەستدا

0
432

SNN

لەبۆنەیەکی ئایینی جولەکەدا لەسەر چیای میرونی باشووری ئیسرائیل، بەهۆی قەرەباڵغییەوە، 44 کەس گیانیان لەدەستدا و 150 کەسیش برینداربوون، سەرۆک وەزيرانی ئەو وڵاتەش رووداوەکەی بە کارەسات ناوبردووە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: “رووداوەکە بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵخيەوە بووە ئەمەش دوای ئەوەی کە هەزاران کەس بەشدارییان لە رێوڕەسمی حەجی ساڵانەدا بۆ سەر گۆڕی حاخام  (شەمعون بار یوحای) کرد لەسەر چیای میرون.

سەرچاوە تەندروستييەکانی ئيسرائيل باس لەوە دەکەن بەهۆی رووداوەکەوە تا ئێستا 44 کەس گيانيان لەدەستداوە و 150 کەسيش برەنداربوون کە زۆرينەيان منداڵن و شەش لە بريندارەکان لەژێر چاودێری چڕدان.

لەسەر رووداوەکەش بنيامين ناتانياهۆ سەرۆک وەزيرانی ئيسرائيل رايگەياندووە: “ئەمە کارەساتێکی قورسە، هەموومان دوعای چاکبوونەوە بۆ بريندارەکان دەخوازين”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this