ئەسترازينکا 275 مليۆن دۆلاری لە فرۆشتنی ڤاکسينەکەيدا بەدەستهێناوە

0
464

SNN

کۆمپانيای ئەسترازينکا رايگەياند: “لە فرۆشتنی 68 مليۆن ژەمە ڤاکسين لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 275 مليۆن دۆلارمان بەدەستهێناوە”.

ڤاکسينی ئەسترازينکا، لەلايەن زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانيای ئەسترازينکاوە بەرهەمهاتووە، کۆمپانياکە لە راپۆرتێکيدا داهاتی فرۆشتنی ڤاکسينەکەی خستووەتەڕوو، کە بەشێکی زۆری لە وڵاتانی ئەوروپا فرۆشراوە.

لە مانگی کانونی يەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ڤاکسينەکە لەلايەن 78 وڵاتەوە پەسەندکراوە بەڵام تا ئێستا ئەمريکا پەسەندینەکردووە.

کۆمپانيای ئەسترازينکا باسی لەوەکردووە: “ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی ڤاکسەنەکە دەستيکەوتووە زۆرترين داهات نييە لە ئەمساڵدا، بەڵکو پڕفرۆشترين بەرهەمی کۆمپانياکە دەرمانی (تاگريسۆ)يە کە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زياتر لە مليارێک دۆلار لە فرۆستنيدا بەدەستهاتووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this