بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا

0
464

بەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێی هەولێر- مەخموور، پاڵاوگەیەكی سووتەمەنی ئاگری گرت، بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان بووە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو تانکەری سوتەمەنی و چوار تانکی لە عەمباری پاڵاوگەکە گڕیان گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

چەند باخ و کێڵگەیەک لە نزیکی کۆگای پاڵاوگەکەن و مەترسی سووتانیان لەسەرە.

بەرگری شارستانمی تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی ئاشکرا نەکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this