مەسرور بارزانی: داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا جێگەی مەترسییە

0
498

SNN

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەيامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هیزەکانی پێسمەرگە بڵاوکردەوە و رايگەياند: “ داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەيامیکيدا رايگەياند: “بە داخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەكان رادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم “.

دەشڵێت “وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە، بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this