لە هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گوللـه‌ کوژرا

0
462

SNN

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌نزیك شوقه‌كانی كواترۆ له‌نزیك بازاڕی شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژی گوللـه‌ له‌ هاوڵاتیه‌ك کرا و گیانیلەدەستدا و پاسەوانێکیش برینداربووە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی SNN، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ له‌ نزیك شوقه‌كانی كواترۆ ده‌ستدرێژی گوللـه‌یان له‌ هاووڵاتیه‌ك كردووە و پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو لێی نزیكبونه‌وه‌ و كوشتویانە و دواتر تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.

هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌ش، یه‌كێك له‌ پاسه‌وانانی شوقه‌كه‌ش برینداربووه‌.

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە  کەسێک بەناوی (ڕابەر نورالدین عبداللە ) تەمەن (۳۱) سال لەسەر کێشەی خێزانی لەگەڵ ماڵە خەزوری دەبێتە دەمەقاڵیان و زامدار کراوە، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.

له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this