تەندروستی عێراق روونکردنەوەیەک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە دەدات

0
161

SNN

ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: هیچ ڕاسپارده‌یه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی نیشتمانی نه‌كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ.

ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا هیچ ڕاسپارده‌یه‌كی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی نه‌كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌رۆژانی داهاتوودا و به‌تایبه‌ت له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ جێبه‌جێبكرێت، له‌ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك یاخود راسپارده‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌، به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیار له‌سه‌ر رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this