عێراق نێوەندگری لەنێوان میسر و تورکیا دەکات

0
128

SNN

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند وڵاتەکە نێوەندگری لە نێوان میسر و تورکیا دەکات بە مەبەستی نزیککردنەوەی ئەو دوو وڵاتە لە یەکتری.

فوئاد حسێن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “عێراق بووەتە هێڵی پەیوەندی لەنێوان میسر و تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ناکۆکییەکانی ناوچەکە”.

دوپاتیشیکردەوە کە حکومەتی فیدراڵی نێوەندگری لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا دەکات”.

لە رابردوودا مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ نزیکبوونەوە لە میسر و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکە نیشاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this