وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوت و هەناردەکردنی لە مانگی نيساندا بڵاوکردەوە

0
177

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی نيساندا بڵاوکردەوە و رايگەياند: “داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا پێنج مليار دۆلار بووە”.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “مانگی نيسان 88 مليۆن بەرميل نەوت هەناردەکراوە، داهاتی فرۆشتنەکەی پێنج مليار دۆلار بووە”، دەشڵێت “تیکڕای فرۆشتنی نەوت لەو مانگەدا بە 62 دۆلار بووە”.

راشيگەياند: “هەناردەی رۆژانە لە مانگی نيساندا دوو مليۆن و 947 هەزار بەرميل بووە”، هەروەها “لە هەمان ماوەدا دوو مليۆن بەرميل نەوت لە کەرکوکەوە هەناردەی بەندەری جيهان کراوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this