گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1852
مانشێتی رۆژنامەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

ئاس:

 

  • یاریکردن بە بێدەنگی.
  • خولی بۆندسلیگای ئەڵمانی دەستپێدەکاتەوە، یارییەکان بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەبێت، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • یانەی ریاڵ مەدرید چاودێری ئەستێرەکانی ئەو خولە دەکات، کە دیارترینیان حەکیمی، ئۆدۆریزۆلا، هالاند، ئۆبامکانۆ-یە.

 

مارکا:

  • بە خێربێتەوە تۆپی پێ، ئەڵمانیا دەچێتە یەکەم قۆناغەوەو ئەمڕۆ خولەکە دوای 2 مانگ دەستپێدەکاتەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی تایبەت چاودێری هالاندی بەهرەمەندی ئەو خولە دەکات.

 

سپۆرت:

 

  • لە کۆتایدا تۆپی پێ گەڕایەوەو دوای 2 مانگ لە نەبوونی تۆپی پێی پلە نایاب، خولی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە.
  • تیپی دووەمی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەگەڵ ئانسۆ فاتی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان سەربکەوێت و لە پێشینەی یانەکە لایەنی ئابوورییە.
  • یاریزانی هۆڵەندی، سێرجیمۆ دیست بژاردەی بەرشەلۆنەیەو یانەکە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • تاقیکردنەوەی تۆپی پێ.
  • خولی ئەڵمانیا وەک یەکەم خولی ئەوروپا ئەمڕۆ دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی 2 مانگ راگیرابوو.
  • دیست-ی یاریزانی یانەی ئەجاکس پاڵێوراوی یانەی بەرشەلۆنەیە ئەگەر سیمیدۆ یانەکە جێبهێڵێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this