دەستەی ژینگە: کانەکانی چەو و لم سروشتی کوردستانیان تێکداوە

0
138

SNN

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ کە دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانە دەڵێت: بەشێک لە کارگە و کانەکانی چەو و لم بوونەتەهۆی تێکدانی سروشت و ژینگەی کوردستان.

ئەو دەستەیە دەڵێت: بەشێک لەو کارگانە بێ مۆڵەتن و بەشێکی دیکەیان مۆڵەتی کارکردنیان لای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە.

دەستەکە دەڵێت: ” پێمان باشه‌ به‌ چاوێكی ژینگه‌پارێزییه‌وه‌ لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بگیرێته‌ به‌ر بۆ پابه‌ندكردنی ئه‌و كارگه‌و كانانه‌و ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و لادانی ئه‌و كارگه‌و كانانه‌ی چه‌وو لم كه‌ پابه‌ند نابن ، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌م ساڵ له‌زۆر ناوچه‌دا زه‌نگی وشكه‌ ساڵی لێدراوه‌و ، ئیداره‌دانی ئاویش میكانیزمی نوێی ده‌وێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this