هێرشی مووشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

0
220

SNN

ئه‌مشه‌و هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌زانراوه‌.

هێرشه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی دوو مووشه‌كی كاتیۆشاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وەی دیكه‌شیان به‌ر شوێنێكی نزیك له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێداوە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ نه‌زانراوه‌.

پێشتر چه‌ندین جار بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی تاجی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، باڵۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و دواجاریش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن گرووپه‌ چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانەوە كراونه‌ته‌ ئامانجی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this