
دیمەنی فڕۆکەیەکی تورکی بە ئاسمانی قەندیلەوە، وێنە: میدیای تورکیا
SNN
هەپەگە ئاماری چالاکی و قوربانییەکانی لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەم دواییەی تورکیادا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت 158 سەربازی تورکیا بە دەستی گەریلاکانی پەکەکە کوژراون.
ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە بڵایکردەوە، لە 9 رۆژی شەڕی و پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان گەریلاکانیان 110 “چالاکیی زەمینییان” دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و رێگەیان پێنەداون پێشڕەوی بکەن، هەروەها لەو چالاکییانەدا 158 سەربازی تورکیان کوژراون.
ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، “دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە 23ی نیسانی 2021 دەستی بە هێرشی داگیرکاری کرد. هێزەکانمان چالاکییەکانیان بەرفراوانترکرد. لە 1ی ئایار کاتژمێر 09:40 هێزەکانمان لە هەفتانین هێرشیانکردە سەر داگیرکەران و کاتژمێر 10:00یش هێرشیانکردە سەر داگیرکەران لە گردی قەسرۆکی ناوچەی هەفتانین”.
ئەوەش هاتوە، “لەو چالاکییانە و چەند چالاکییەکی دیکەدا 17 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون، هەروەها دو گەریلا بە ناوەکانی دەلال و ڤیان لە رۆژی 29ی نیسانی 2021 لە ناوچەی زاپ شەهیدبون”.
تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی چڕنوکی هەورەبروسکە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆک دەستپێکردووە و بنکەیەکی سەربازی نوێی لە خاکی هەرێم کردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مووچە دابەشدەکرێت و گۆڕانکاری بەسەر کاتی دابەشکردنەکەیدا هاتووە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
پهیامێكى تووند له ئهمریكاوه بۆ عێراق
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخى نهوت بهرزترین ئاستى له دوو مانگى رابردوودا تۆمار كرد
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش