کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد

0
91

SNN

سەرۆکوەزيرانی عێراق سەرۆکايەتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگەی کرد، بە ئامادەبوونی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دارايی.

مەکتەبی راگەياندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق رايگەياند:”ئێوارەی دوێنێ يەکشەممە مستەفا کازمی سەرپەرشتی کۆبوونەوەيەکی هاوبەشی هێزە ئەمنييەکانی عێراق و پێشمەرگەی کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی عێراق کراوە بەتایبەت رووداوەکانی چەند کاتژمێری رابردوو لەگەڵ دانانی پلانی ئەمنی بۆ بەرەنگاربونەوەی پێشێلکارییەکان و سنووردانان بۆیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد بە هێزە ئەمنییەکان هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بەتایبەت لەبواری هەواڵگری و ئەمنی، لەگەڵ بوونی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی داعش لەو ناوچانەدا کە پاراستنی دۆخی ئاسایش لەئەستۆی  هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە”.

شەوی يەکی ئەم مانگە چەکدارانی داعش لەنزیک گوندی قایەباشی سەر بە ناحیەی پردێ لەرۆژئاوای کەرکوک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان کردە ئامانج، لەئەنجامی رووبەڕبوونەوەکانیش سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this