گروپی G20 کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی هەنووکەی تاوتوێ دەکەن

0
111

SNN

بڕيارە ئەمڕۆ وەزيرانی دەرەوەی وڵاتانی G20 واتە حەوت وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابوری جیهان کۆببنەوە، پرسی دابەشکردنی ڤاکسينی کۆرۆنا و ئاسايشی جيهان و مەترسييەکانی کەشوهەوا و مافی مرۆڤ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان: “لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەم يەکەم کۆبوونەوەی گروپی G20ە کە لە هەريەک لە وڵاتانی (کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانيا، ئيتاڵيا، ژاپۆن، بەڕيتانيا، ئەمريکا) پێکدێت و لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، برياريشە لە کۆبوونەوەکەدا هەريەک لە نوێنەرانی يەکێتی ئەوروپا، وەزيری کاروباری دەرەوەی هندستان بەشداربن، چەند وڵاتێکی ديکەش بانگێشتی کۆبوونەوەکە کراون”.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، دۆمنيک راب وەزيری دەرەوەی بەڕيتانيا لەگەڵ ئەنتۆنی بلينکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا کۆدەبنەوە، پێشبينی دەکرێت پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمريکا لە ئەفغانستان، کشانەوەی بەڕيتانيا لە يەکێتی ئەوروپا، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران گفتووگۆی لەبارەوە بکرێت.

لە رۆژانی 11 بۆ 13ی حوزەيرانی ئەمساڵ 47ەمين کۆبونەوەی لوتکەی G20 لە بەڕيتانيا بەڕێوەدەچێت، بە ئامادەبونی سەرۆکی وڵاتانی گروپەکە و نوێنەرانی يەکێتی ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this