ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەردانی هەرێم دەکات

0
456

SNN

بڕیاره‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.

بەپێی زانيارييەکانی SNN “ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە رێگەی فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی ھەولێره‌وه‌ دەگاتە ھەرێم و لەلایەن بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی حەلبوسی  پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە، هاوکات پەیوەندیی نێوان کورد وسوننەش تاوتوێ دەکرێت”.

پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراق، سەردانی لایەنەکان و پێکهاتەکان بۆ لای یەکتر، گەرمتر دەبێت و محەمەد حەلبوسیش دەیەوێت وەک جەمسەری سوننە لە عێراق رۆڵی خۆی بگێڕێت.

جوڵەکانی حەلبوسی لەلایەن هەندێک لە سوننەکانەوە وەک نوێنەری سەرەکیی ئەو پێكهاتەیە قبوڵ ناکرێت، دوێنێ ئوسامە نوجێفی، وەک یەکێک لە كەسایەتییە سیاسییەكانی سوننە لە عێراق رایگەیاند: “حەلبوسی نوێنەرایەتیی تەواوی سونەکان ناکات”.

سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە پێشتر لە 10ی نیسان لە بەغداد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببویەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this