کۆرۆنا لە هيندستان نرخی نەوتی دابەزاند

0
137
نەوت

SNN

بەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بەشێوەيەکی فراوان لە وڵاتی هيندستان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزينی بەخۆوە بينی و نرخی يەک بەرميل نوتی برێنت بۆ 66 دۆلار دابەزی.

بەپێی هەوڵی ئاژانسە ئابورييەکان ئەمڕۆ نرخی يەک بەرميل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و يەک بەرميل نەوتی خاوی ئەمريکيش بە   63  دۆلار و 44 سەنت دەفرۆشرێت.

ميدياکانی هيندستان باس لەوە دەکەن: “خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوت بەراورد بە ساڵی 2019 بە رێژەی لە %7 دابەزيوە، ئەوەش بەهۆی رێکارييەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگريکردن لە زياتر بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆا”.

تا ئێستا لە وڵاتی هيندستان نزيکەی 20 مليۆن کەس توشی ڤايرۆسی کۆرۆنا بوون 218 هەزار کەسيش گيانيان لەدەستداوە، ئەوەش کاريگەری کردووەتە سەر ئابووری جيهان بەگشتی و کەرتی نەوت بەتايبەتی بەو پێيەی وڵاتی هيندستان سێيەم گەورەترين وڵاتی بەکاربەری نەوتە لە جيهاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this