کۆتایی ساڵی خوێندن دیاریکرا

0
563

SNN

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نوسراوێکی لەبارەی شێوازى دانانى نمره‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوکردەوە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ و کۆتاییهێنان بە ساڵی خوێندنی دیاریکرد.

بەگوێرەی بڕیارەکان 22ی مانگی داهاتوو کۆتایی ساڵی خوێندن دەبیت و تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، قۆناغى ( 1 تا 3 )ى بنه‌ڕه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خوێندنى ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگانیان هه‌بێت به‌ ره‌چاو كردنى ئه‌وه‌ى چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ دابنرێت كه‌ له‌ 22/6/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: پۆلەکانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.

هەر بەگوێرەی بڕیارەکە: لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنی ناو پۆل ئەو قوتابیانەی فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە کە بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this