زانكۆی جۆنز هۆپكینز ئاماری ئەو وڵاتانە بڵاودەکاتەوە کە کۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندوون

0
145
کۆرۆنا ئیسپانیا

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی زانكۆی جۆنز هۆپكینز بڵاوی کردوونەتەوە، تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشوبووانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا‌ (152) ملیۆنی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته‌ (3) ملیۆن و (190) هه‌زار و (206) كه‌س.

به‌گوێره‌ی داتاکانی زانكۆكه‌، ئه‌مه‌ریكا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت له‌ ژماره‌ی مردووان كه‌ تا ئێستا (577) هه‌زار و (299) كه‌س به‌ په‌تاكه‌ مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ (32) ملیۆن و (398) هه‌زار و (650) كه‌س، به‌رازیل له‌ ریزبه‌ندی دووه‌مه‌ و ژماره‌ی مردووان له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ (406) هه‌زار و (437) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (14) ملیۆن و (725) هه‌زار و (975) كه‌س، مه‌كسیك له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، كه‌ (216) هه‌زار و (907) كه‌س به‌ كۆرۆنا مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (2) ملیۆن و (344) هه‌زار و (755) كه‌س.

هیندستان له‌ ریزبه‌ندی چواره‌م دێت، ژماره‌ی مردوان له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ (216) هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (19) ملیۆن و (564) هه‌زار و (969) كه‌س.

به‌ریتانیا له‌ ریزبه‌ندی پێنجه‌م هاتووه‌، كه‌ له‌و وڵاته‌ (127) هه‌زار و (782) كه‌س به‌ په‌تای كۆرۆنا مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (4) ملیۆن و (434) هه‌زار و (157) كه‌س.

ئیتاڵیا له‌ ریزبه‌ندی شه‌شه‌مه‌ و ژماره‌ی مردووان به‌ په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ (121) هه‌زار و (33) كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش له‌ وڵاته‌ گه‌یشته‌ (4) ملیۆن و (35) هه‌زار و (617) كه‌س.

رووسیا له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دێت، كه‌ ژماره‌ی مردووان به‌ په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته‌ (108) هه‌زار و (675) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (4) ملیۆن و (759) هه‌زار و (902) كه‌س.

فه‌ره‌نسا له‌ ریزبه‌ندی هه‌شته‌م دێت، كه‌ ژماره‌ی مردووان گه‌یشته‌ (104) هه‌زار و (867) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته‌ (5) ملیۆن و (703) هه‌زار و (505) كه‌س.

ئه‌ڵمانیا له‌ ریزبه‌ندی نۆیه‌م دێت، كه‌ ژماره‌ی مردووان گه‌یشته‌ (83) هه‌زار و (111) كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشته‌ (3) ملیۆن و (410) هه‌زار و (821) كه‌س.

ئیسپانیا له‌ ریزبه‌ندی ده‌یه‌می پۆلینكردنه‌كه‌ی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئه‌مه‌ریكی دێت، كه‌ ژماره‌ی مردووان به‌ په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته‌ (78) هه‌زار و (216) كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناش له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ (3) ملیۆن و (524) هه‌زار و (77) كه‌س.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this