سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستنەوەی هێزەکان چەند بڕیارێکیان دەرکرد

0
266

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جەبار یاوەر بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ساندی یاوەری، لە کۆبوونەوەیەکدا كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تەكە و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان تاوتوێكرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاریی و پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هەروەها كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێكردووە، هەورەها گفتۆگۆ کرا لەسەر هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فیدراڵییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌كه‌ زیادبكرێن و پێویستییه‌ به‌په‌له‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دابینبكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this