نێچیرڤان بارزانی سبەی سێشەممە دێتە سلێمانی

0
168

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌ ياوه‌ريى جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانى هه‌ر يه‌ك له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی كرد.

له‌ دوو ديدارى جيادا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ عه‌لى باپير، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ تاوتوێ كران، هه‌مووان هاوڕا بوون كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوه‌يه‌كى كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵا‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له‌ ناكۆكى و جياوازييه‌ سياسييه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه‌.

وا بڕیاریشە سبەی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگاتە شاری سلێمانی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبوونەوەی جیا جیا ئەنجامبدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this