“نێچيرڤان بارزانی جەختی لە کاريگەری يەکێتیی لە يەکڕيزی سياسی هەرێم و عێراق کردەوە”

0
102

SNN          

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانی و هاوسەرۆکانی يەکێتيدا نێچيرڤان بارزانی جەختی لە له‌ به‌رپرسياريه‌تى و رۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه”‌.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: “له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانيدا بۆ سلێمانى، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكان و مەكتەبی سیاسیی يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبووه‌وه”‌.

راشيگەياند: “له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بون، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێويستى و گرنگيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستا و قۆناغه‌كانى داهاتودا، جه‌ختى له‌ به‌رپرسياريه‌تى و رۆڵ و پێگه‌ى ديار و كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانيى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا كرده‌وه‌.

ئەوەشی خستەڕوو: “هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى يه‌كێتييان بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و هێنانه‌دى يه‌كده‌نگى و هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا دوپات كرده‌وه‌ و هه‌موو هاوكارييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ نيشان دا و هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ ميكانيزم و چواچێوه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌مو هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كاندا هه‌بێت”.

باس لەوەشکراوە: “هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاماده‌كردنى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى عێراق و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه‌ بوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this