نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

0
4881
كێڵگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 32 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بۆ 29 دۆلار و 43 سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە رێژەی %5 بەرزبووەوە و  نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە رێژەی %7 بەرزبووە.

جێگیربوونی نرخی نەوت دوای ئەوەدێت، لە هەفتەی رابردووەوە وڵاتانی بەرهەمهێن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمترکردەوە لەو 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلەی پێشتر لەسەری رێکەوتن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this