نرخی نەوت گەیشتە نزیکەی 70 دۆلار

0
120
بەهای نەوت

SNN

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ نزیكی 70 دۆلار.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 69 دۆلار‌ و 60 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 66 دۆلارو 28 سه‌نته‌ بۆ هەر بەرمیلێک، ئه‌م نرخه‌ به‌راورد به‌دوێنێ نزیكه‌ی یه‌ك دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌، كۆتای مانگی ئازار نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this