کچێک لەسەر پردی وڵوبە خۆی هەڵدایە خوارەوە و دواتر ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت

0
1593

SNN

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لە ڕووداوێكدا كچێك دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پردی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، ئۆتۆمبێلێك لێده‌دات و ده‌ستبه‌جێ ده‌مرێت.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فرایاکەوتنی خێرانی سلێمانی بە SNN راگەیاند : بەیانی ئەمرۆ کچێکی تەمەنی 17 ساڵ لەسەر پردی وڵەوبە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات لەکاتی ئێستادا تەرمی کچەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ و تاوان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌،  تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ نازانرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this