لەبارەی رادەستنەکردنی نەوتەوە جوتیار عادل وەڵامی بەغدا دەداتەوە

0
632

SNN

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى “گاڤ نیوز” رایگەیاند: بەهۆى قسەکانى وەزارەتى نەوتى عێراق لەبارەى ڕاستنەکردنى داهاتى نەوتى هەرێمەوە، بەم نزیکانە وەڵامى وەزارەتەکە دەدەینەوە”.

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق دوێنێ سێشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، وەزارەتى نەوت تا ئێستا هیچ بڕە داهاتێکى نەوتى هەرێمى ڕادەستنەکراوە لە چوارچێوەى بەندەکانى پڕۆژەى بودجەدا.

وتیشى، حکومەت تانەى لەچەند ماددەیەکى پڕۆژەى بودجە داوە.

لە پڕۆژەى بودجەى عێراقدا، هەرێم پابەندکراوە بەوەى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رادەستى بەغدا بکات لەگەڵ نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، لەبەرانبەر وەرگرتنى پشکەکەیدا کە بە نزیکەى 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this