خلوسی ئاکار: لەشکرکێشييەکانمان بۆسەر پەکەکە بەردەوام دەبێت

0
250

SNN

وەزیری بەرگری عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و پرسی لەشکرکێشییەکانی ئەنقەرەیان لەناوخاکی عێراقدا تاوتوێکرد، خلوسی ئاکار جەختیکردەوە “لەشکرکێشییەکانی تورکیا دژی گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامی دەبێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەيەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا و جومعە عناد هاوتا عێراقییەکەی، تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزيرەکەی تورکيا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری و سنوور و یەکێتی خاکی سەرجەم وڵاتانی دراوسێی لەسەروویانەوە عێراق دەگرێت”.

خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەشکرکێشیيەکانيان بۆسەر گەريلاکانی پەکەکە بەردەوامی دەبێت”.

دووی ئەم مانگە ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە بڵایکردەوە: “لە نۆ رۆژی شەڕی و پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان  گەریلاکانیان 110 (سەد و دە) “چالاکیی زەمینییان” دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و رێگەیان پێنەداون پێشڕەوی بکەن، هەروەها لەو چالاکییانەدا 158 سەربازی تورکیان کوژراون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this