بەنداوەکانی هەرێم: ئەمساڵ کێشەی بێ ئاوی دروستنابێت

0
461

SNN

بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ئاوەی گل دراوەتەوەو ئەو پڕۆژانەی لەسەر رووبارەكان هەن و هەروەها ئەو بیرانەی لێ دراون، ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بێ ئاو نابێت بۆ خواردنەوە، دەشڵێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی حكومەت پلانی داناوەو بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەش، پێویستی بە (25) ملیار دینار هەیە.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە دوو بەنداو ئاومان گل داوەتەوە، كە ئەوانیش دوكان و دەربەندیخانن كە كەمە، بەڵام ئێمە رووبارمان زۆرن و پڕۆژەكانی ئاویش زیاتر لەسەر رووبارەكانن، بۆیە پێویستمان بە ئاو نابێت و كێشەمان بۆ دروست نابێت بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان لە هەموو ناوچەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە ئاومان بۆ سێ بوار هەیە، ئەوانیش خواردنەوەو پیشەسازی و كشتوكاڵ، كە بۆ كشتوكاڵ زیاتر ئاومان پێویستەو ئێمەش پڕۆژەی ستراتیژیمان نییەو زیاتر بیرەكان بەكاردێنین، بۆ ئاوی خواردنەوەش كێشەمان نابێت و دەتواندرێت سوود لە بیرەكان وەربگیرێت.

باسی لەوەشكردووە، حكومەتی هەرێم پلانێكی ستراتیژی بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی هەیە، كە ئاو بۆ خواردنەوەو كشتوكاڵ و ئاژەڵداری دابین بكات، پلانەكەش نزیكەی (25) ملیار دیناری پێویستە، بۆ ئەوەی بتواندرێت ئەمساڵ بەشێكی كێشەكانی هاوڵاتیان چارەسەر بكرێت.

بەهۆی كەمی بارانبارینەوە سەرەتاكانی وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان دەركەوتووە، بەتایبەت لە سنوری گەرمیان و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this