کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەبارەی رۆژنامەنووسانی بادینان ناڕەزایی دەردەبڕێت

0
311

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەپاندنی سزای زیدانی شەش رۆژنامەنووسەکەی بادینان نیشاندا و رایگەیاند: ” بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە”.

کونسوڵخانەکە وتیشی: “بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت. تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی روون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون. گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this