کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی گفتووگۆی لیژنەی هاوبەشی دانوستانکاری ئێران هات

0
301

SNN

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ هەینی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەڤیەننا رایگەیاند: کۆیتاییان بەقۆناغی یەکەمی دانوستانەکانیان هێناوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆتایی لیژنەکە، دواتر قۆناغی دوەمی دانوستانەکان دەستپێدەکەن دوای وەرگرتنی بۆچون و راوێژی پسپۆڕانی ئەتۆمی لەبارەی ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنی قۆناغی دوەم.

کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکە نوێنەری هەریەک لەوڵاتانی ئێران، فڕەنسا، روسیا، چین و بریتانیای تێدابوە و بۆماوەی یەک کاتژمێر و نیو بەردەوامبوە و تێیدا بڕیاریانداوە بەخێرایی قۆناغی راوێژی پسپۆڕانی ئەتۆمی دەستپێبکات و رەشنوسی قۆناغی دووەم ئامادەبکەن، هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەم کۆبونەوەیەدا هەموو لایەنەکان دید و بۆچونی خۆیان لەبارەی گەیشتن بەرێککەوتن گۆڕیوە.

ئەوەش زانراوە، کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this